گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری چڕداوڵ

کرێکارێکی تەمەن ٦٥ ساڵ، خەڵکی “چێشمێ ماهی” سه‌ر به‌ شاری چڕداوڵ لە ئوستانی ئیلام، بەهۆی بەربوونەوەی باڵابەر بەسەریدا، گیانی لەدەست دا. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی هەینی ١٧ خەزەڵوەر، بەهۆی بەربوونەوەی باڵابەر بەسەر کرێکارێکی تەمەن ٦٥ ساڵەدا، گیانی لەدەست دا. شوناسی ئەو کرێکارە ڕانەگەیەندراوە و ئەو ڕووداوە لە گوندی “چێشمێ ...

Read More »

هه‌ڵمه‌تیی ژینگه‌پارێزی له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هەینی ١٧ی خەزەڵوەر، گرووپی شاخەوانیی سەوزی چیا لە بەرزاییەکانی شاری مەریواندا، بە ئامانجی بووژاندنەوەی دارستانەکان، داری بەڕوویان چاند. ئەم هەڵمەتە لەنێو دارستانەکانی “کانی گوێز”ی مەریوان کە پێشتر ئاگری تێبەرداربوو و بەشێک لە دارەکانی سووتابوون، بەڕێوەچوو. گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاووڵاتییان دەتوانن لەم ...

Read More »

بانگهێشتی چالاكێكی مه‌ده‌نیی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنه‌ بە ناوی “جەماڵ ئەسەدی”، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌ کرا. ناوبراو ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “چلچەمە”یە و پاش بانگهێشتکردنی و پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، ئازاد کرا. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، ئەو چالاکە مەدەنییە، پاش بانگهێشتی بۆ ناوەندی ...

Read More »

ئازاد كردنی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سێقه‌ له‌ مه‌ریوان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری مەریوان پاش ١٠٨ ڕۆژ دەستبەسەری لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌، بە قه‌راری وسێقه‌ ئازاد کرا. بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەبدوڵڵا وەیسی”، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “گوڵچێر”ی شاری مەریوان، بە قه‌راری وسێقه‌ ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە له‌ ڕێکەوتی ٢٩ی ...

Read More »

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. كرێكارانی ناڕازیی خوازیاری، په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ركراو، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی و سه‌پاردنی به‌ به‌شی ده‌وڵه‌تی به‌ چاودێری نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ...

Read More »

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران له‌ تاران

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ خسووسی سازی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌ حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه‌ كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خوێندكارانی ناڕازیی به‌ وتنی دروشمی “نه‌ بۆ خسووسی سازی ئاموزش و په‌روه‌رش” ڕایانگه‌یاند كه‌ خسووسی سازی ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵاواردن سه‌باره‌ت به‌ ئاموزش خوێندكاران. ئه‌م ...

Read More »

مانگرتن له‌ خواردنی سۆهه‌یل عه‌ره‌بی بۆ پشتیوانی له‌ ئارش سادقی

“سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو، به‌ بڵاوكردنی نامه‌یه‌ك له‌ زیندانی ئێوین بۆ پشتیوانی له‌ “ئاره‌ش سادقی كه‌ له‌ زیندان تووشی‌ نه‌خۆشی سه‌ره‌تانه‌، مانی له‌ خواردن گرت. به‌ پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌م چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگرتنی خۆی ڕایگه‌یاند كه‌ تا ...

Read More »

ڕزگار بوونی ٣٥ كرێكار له‌ مه‌عده‌نێكی باكوری ئه‌ڵمان

ئاژانسی هەواڵی ئه‌ڵمان بڵاوی کردەوە، هێزه‌كانی فریاگوزاریی له‌  شارۆچکەی “تویچینتاڵ”ی باکوری ئه‌ڵمان توانیویانە ٣٥ كرێكار کە لە قوڵایی ٧٠٠ میتر و بەهۆی تەقینەوەی مه‌عده‌نێكی زۆغاڵ گیریان خواردبو رزگار بکەن. بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەهۆی روداوەکەوە چوار کەس بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی شارەوانیی ناوچەکە، کارکردن لەو مه‌عده‌نه‌ كه‌ لە ساڵی ١٩٨٢ وەستا ...

Read More »

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ربڵاو له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئۆسترالیا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ربڵاو له‌ مه‌راتع و جه‌نگه‌ڵه‌كانی دوو ئه‌یاله‌تی ئۆسترالیا هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه‌. به‌ نزیك بوونه‌وه‌ی ئاگركه‌ بۆ شوێنه مه‌سكۆنییه‌‌كان، خه‌ڵك ناوچه‌كه‌ چۆل ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی، ئاگر ١٦ شوێنی ئه‌یاله‌تی “نیوساوس ویڵز”ی گرتۆه‌ته‌وه‌ و ٥٠ شوێنی دیكه‌ش له‌ مه‌ترسی دایه‌. شایانی باسه‌، كه‌ش و هه‌وای وشك ...

Read More »

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی له‌ هۆنگ كۆنگ

له‌ ئاكامی كۆژرانی خوێندكارێك له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایینه‌دا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ جارێكی دیكه‌ هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد. “ئه‌لكس چو” خوێندكاری هۆنگ كۆنگی، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ئه‌نجامی عه‌مه‌لیاتی پولیس له‌ دژی خۆپیشانده‌ران، له‌ ته‌به‌قه‌ی سێ بینایه‌ك خرایه‌ خواره‌وه‌ و به‌ هۆی تووندی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. ...

Read More »