ئابوری غه‌زه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هاتنه‌خواره‌وه‌

268y
“بانكی جیهانی” له‌ راپۆرتێكدا وێڕای هوشدار سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كه‌رتی غه‌زه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخی ئابووری ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هاتنه‌خواره‌وه‌ دایه‌.به‌ وته‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌، بێكاری له‌ غه‌زه‌ زۆرترین رێژه‌ی له‌ جیهاندا هه‌یه‌ به‌ چه‌شنێك كه‌ ٤٣ له‌سه‌دی جه‌معیه‌تی غه‌زه‌ بێكارن و رێژه‌ی بێكاری له‌ نێو لاوان تا كۆتایی ساڵی زایینی رابردوو، ٦٠ له‌سه‌د بووه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ی بانكی جیهانی، گه‌مارۆدان، شه‌ڕ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خراپ و زه‌عیف، ئابووری كه‌رتی غه‌زه‌ی زۆر لاواز كردووه‌. باریكایی كه‌رتی غه‌زه‌ به‌ درێژایی ٤٠ كیلۆمێتری و پانتایی ١٠ كیلۆمێتری به‌ نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن و ٨٠٠ هه‌زار جه‌معیه‌ت، یه‌كێك له‌ پرجه‌معیه‌ترین ناوچه‌كانی جیهان به‌ئه‌ژمار دێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →