ئاته‌ش به‌سی نێوان نه‌یاران و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه‌

443
ده‌بیری گشتی حێزبوڵڵای لوبنان ته‌ئیدی كردووه‌ كه‌ له‌ دوو ناوچه‌ی سوریه‌، ئاته‌ش به‌سی شه‌ش مانگه‌ له‌‌ نێوان هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی به‌رقه‌رار بووه‌.به‌ وته‌ی ناوبراو، رێكه‌وتنی ئا‌ته‌ش به‌س ئیزنی ئه‌وه‌ به‌ میلیشیاكان ده‌دات تا له‌ شاری “زۆبدانی” له‌ نزیك سنووری لوبنان كه‌ چه‌ندین مانگه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی “به‌شار ئه‌سه‌د” دایه‌‌، بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا، نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت ئیزنی ئه‌و ده‌ده‌ن تا هه‌زاران كه‌س مه‌ده‌نی له‌ دوو ئاوایی شیعه‌نشین له‌ ئۆستانی “ئه‌دلب” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م ناوچه‌ به ‌زۆریی شیعه‌ نشینه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.