ئاته‌ش به‌سی پێنج رۆژه‌ له‌ یه‌مه‌ن

186y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ئامریكا و عه‌ره‌بستانی سعودی له‌سه‌ر ئاته‌ش به‌سێكی پێنج رۆژه‌ له‌ “یه‌مه‌ن”، به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی هه‌لومه‌رجی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌، رێكه‌وتن.
عه‌ره‌بستانی سعودی راگیرانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر “یه‌مه‌ن”ی به‌ مه‌رجی قه‌بووڵ كردنی ئاته‌ش به‌س له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌وسی راگه‌یاندووه‌. جان كری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ كونفرانسێكی هه‌واڵنێری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ “عادڵ ئه‌لجوبه‌یر” هاوتا سعودیه‌كه‌ی، له‌ “ریاز” داوای له‌ میلیشیاكانی حه‌وسی كردووه‌ ئاته‌ش به‌سه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن تا بتوانین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن، رێگایه‌كی ئاشتیخوازانه‌ بدۆزینه‌وه‌.