ئازادكرانی‌ محه‌ممه‌دسه‌عید نادری‌

619q
محه‌ممه‌دسه‌عید نادری‌، پاش چه‌ندین ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ئازاد كرا.
محه‌ممه‌دسه‌عید نادری‌، خوێندكاری‌ پێشووی‌ ڕشته‌ی‌ فیزیك له‌ زانكۆی‌ یاسووج، به‌یانیی ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی‌ ڕه‌شه‌ممه‌ی‌ ساڵی‌ پێشوو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ سپای‌ پاسداران له‌ ئه‌یوانی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ ئیلام له‌ ماڵی‌ باوكی‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرا. مه‌ئموورانی‌ سپای‌ پاسداران له‌ كاتی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شی زۆری كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیی‌ ناوبراو وه‌ک که‌یسی کامپیوتیر، هارد و مۆبایله‌که‌ی داگرت‌ و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان. ئه‌م چالاكه‌ پاش چه‌ندین ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌ پایه‌گای به‌سیجی‌ ژنانی‌ ئیلام بێرئه‌وه‌یكه‌ هیچ قۆناغێکی قانوونی‌ ببڕێ، ئازاد كرا.