به‌ندكراوێكی سیاسیی خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستان دوای تهحهمۆلكردنی زیاتر له ١٥ ساڵ زیندان، رۆژی سێشه‌ممه ئازاد كرا.
“عومه‌ر كه‌ریم شه‌ریف” یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی پارتی سۆسیالیست كه زیاتر له ١٥ ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ند كرابوو، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئازادكرا و گه‌رایه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان. شایانی باسه عومه‌ر كه‌ریم شه‌ریف له ساڵی ١٣٧٩ی هه‌تاوی راده‌ستی ئیران كرا و دوای تهحهموڵكردنی ٢١ مانگ سلولی ئینفردای له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان و سنه به بێ ئه‌وه‌یكه وهكیلیشی هه‌بێت، له لایه‌ن بێدادگایهكی رژیم له مه‌ریوان له دوو حوكمی جیاجیادا به تۆمه‌تی “به‌شداری له كوشتی كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات” به ئیعدام محكوم كرا. دواتر حۆكمی ئه‌م زیندانیه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم كرایه ١٥ ساڵ زیندان.