ئازادڕێی خۆڕه‌مزاڵ، بێكاریی و بێبه‌ش بوونی هه‌زاران كه‌س له‌ پۆلدۆخته‌ر

159e
حه‌مید ڕه‌زا كازمی نوێنه‌ری مه‌جلیسی پۆلدۆخته‌ر، باس له‌ له‌ناوچوونی زۆربه‌ی كاره‌ خه‌ده‌ماتییه‌كانی مێحوه‌ری پۆلدۆخته‌ر و بێكاربوونی ٣ هه‌زار كه‌س به‌ هۆی درووست كرانی ئازادڕێی “خۆره‌مزاڵ” ده‌كات.
به‌پێی لێدوانی ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی ڕژیم، له‌ حاڵێكدا كه‌ ئه‌مشاره‌ بواری بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر هه‌یه‌، گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ جنووبی لوڕستان كاڵ بۆته‌وه‌ به‌ چه‌شنێك كه‌ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئه‌مشاره، یه‌ك یان دوو لاوی خوێندكار و بێكاری هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك پێوه‌رێك بۆ قووڵایی بێبه‌شبوونی ناوچه‌كه‌ دێته‌ئه‌ژمار. ناوبراو ده‌شڵێت، له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی شارستان سه‌ره‌ڕای بوونی ٥ ڕووباری دائیمی، كشتوكاڵ هه‌روا به‌ شێوه‌ی دێمی ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ خۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنان داده‌به‌زێنێت و كه‌مبوونی ئیمكاناتی پێوه‌ندیدار بووه‌ته‌ هۆی بێ ئه‌نگیزه‌یی جووتیاران.