به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئارام و فواد زه‌ندی له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاری سنه دوای تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی مهحكومیهتهكهیان له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه ئازاد كران.
ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه رۆژی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ماوه‌ی ٤٧ رۆژ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا، پاشان هه‌ر كامه‌یان به دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیون تمه‌نی ئازاد كران. شایانی باسه ناوبراوان له لقی ١ی دادگای رژیم به تۆمه‌تی چالاكی كرێكاریی له‌وانه به‌شداری له مه‌راسمه‌كانی رۆژی جیهانی كرێكار، رۆژی جیهانی ژن، گۆلگهشتی كرێكاری، هاوكاری له‌گه‌ڵ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، دیفاع له كرێكارانی زیندانی و به‌شداری له رێپێوانی پشتیوانی له خه‌ڵكی كۆبانی هه‌ركامه‌یان به چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كران. جێگای ئاماژه‌یه بڕیار بوو ناوبراوان رۆژی دووشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئازاد بكرێن به‌م بۆنه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ پشتیوانی له‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی زیندان به بینینی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌وان رۆژی ئازاد كردنی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه‌ی دواخست. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان وێڕای پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ئازادی ئارام و فواد زه‌ندی به سه‌رجه‌م كرێكاران و بنه‌ماڵه و دۆستان و ئاشناكانیان، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و زیندانیانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامییه.