ئازادی ئیبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی

422y
به‌ پێی راپۆرتی “سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێد”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵان، دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو‌ “ئیبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی” به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ ئازاد كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئیبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی ئه‌ندامانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحێدی ئۆتوبوسرانی تاران و ده‌وروبه‌ر، پاش ٢٢ رۆژ بازداشتی كاتیی، رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیون تمه‌نی، له‌ زیندانی “ئێوین” ئازاد كران.