به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “به‌دیع حسێن په‌ناهی” ههڵسووڕاوای مه‌ده‌نی كه نزیكه‌ی مانگێكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دهگۆلان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.به پێی راپۆرتی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه مه‌ده‌نییه رۆژی جومعه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه له ماڵی باوكی له ئاوایی “قروچای” سه‌ربه شاری دێهگۆلان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه مه‌ده‌نییه رۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان به دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی، به شێوه‌ی كاتی و تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاكه‌ی له زیندانی قوروه ئازاد كرا. شایانی باسه كه “به‌دیع حسێن په‌ناهی” یه‌كه‌مجار له ساڵی ١٣٨٨، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و یه‌كساڵ له زیندانی قوروه به‌ندكرابوو. ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٢، سه‌رله‌نوێ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی “به‌نده‌ر كیش”ه‌وه بازداشت كرا و هه‌ر ئه‌و كاتیش دوای چه‌ند مانگ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.