ئازادی به‌ندكراوێكی سیاسی به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له شاری سه‌قز

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەتا (شەماڵ) ڕەحمانزادە”، خەڵکی سەقز، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی وه‌سیقه‌ لە گرتووخانه‌ ئازاد کرا.

شایانی باسه‌، ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی ڕێبەندان، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.