ئازادی حه‌سه‌ن شێخ ئاقایی له‌ زیندان

915
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حه‌سه‌ن شێخ ئاقایی به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی خه‌به‌ری ــــ ته‌حلیلی روانگه‌، دوای دوو مانگ بازداشت ئازاد كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “حه‌سه‌ن شێخ ئاقایی” به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی روانگه‌ له‌ شاری مهاباد دوای دوو مانگ بازداشتی كاتی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ۲۰۰ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا، به‌ڵام تا ئێستا ئیزنی درێژه‌دان به‌ كاری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی‌ نه‌دراوه‌. شایانی باسه‌ رێكه‌وتی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری مانگی رابردوو زیاتر له‌ ٨٠ پزیشك، رۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی، خوازیاری ئازادی حه‌سه‌ن شێخ ئاقایی و درێژه‌دان به‌ كار و چالاكی ماڵپه‌ڕی روانگه‌ بوون. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ “حه‌سه‌ن شێخ ئاقایی” رۆژنامه‌نووس، كاریكاتۆریست و سه‌رنووسه‌ری سایتی خه‌به‌ری ـــ ته‌حلیلی روانگه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا.