ئازادی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی شنۆ و سنه‌

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “ئۆمێد ئیبراهیمی” خه‌ڵكی شنۆ و “فه‌رهاد تاریمۆرادی” خه‌ڵكی سنه‌، به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان ئازاد كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ ساڵه‌كانی ٩٧ و ٩٨ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” به‌ زیندان مه‌حكووم كرابوونشایانی باسه‌ كه‌ “ئۆمید ئیبراهیمی” به‌ ٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم و “فه‌رهاد تاریمۆرادی” ١٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پابوو.