ئازادی دوو زیندانی له‌ زیندانی ورمێ

803
دوو زیندانی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “وەلی ئەفشاری و سروش ئەفشاری” پاش تێپەڕ كردنی ماوەی حوكمه‌كانیان لە زیندان ئازاد كران.
رۆژی یەكشەممە ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سروش ئەفشاری و وەلی ئەفشاری دو زیندانی سیاسی كە ساڵی ٨٩ لە لایەن هێزەكانی رژیمه‌وه‌ بە تۆمەتی هاوكاری لە گەڵ حێزێكی نه‌یاری رژیم دەستبەسەر كرابوون و پاشان لە لایەن دادگاوه‌ به‌ پێنج ساڵ زیندانی مه‌حكوم كران، پاش تێپەڕ بوونی ماوەی زیندانەكەیان لە زیندانی ورمێ ئازاد كران. شایانی باسه‌ وه‌لی ئه‌فشاری برای “حه‌بیبۆڵڵا و عه‌لی ئه‌فشاری”ه‌ كه‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣ به‌ تۆمه‌تی محاربه‌ ئێعدام كران و سروش ئه‌فشاریش ئاموزای ئه‌وانه‌.