ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی ڕەشەممە، دوو هاووڵاتی بە ناووكانی “شۆڕش بەرهەم“، خەڵکی شاری شنۆ، و “رۆیا جه‌لالی” خه‌لكی شاری سنه، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی، لە گرتووخانه ئه‌منییه‌كانی ورمێ و سنه ئازاد كران.
به پێی راپۆرته‌كان، “شۆڕش بەرهەم” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كرابوو هه‌روه‌ها “رۆیا جه‌لالی” چالاكی ژینگه‌پارێز و فه‌عالی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان له مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.