ئازادی دوو هاووڵاتی به‌ دانانی وه‌سێقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی

سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەبدولغەنی دەروێشی، خەڵکی ورمێ بە دانانی وهسێقهی ١ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراههروهها ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی “شەفیع فەقیزادە، خەڵکی شنۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا‌.

به‌ پێی راپۆرتهكان، “عەبدولغەنی دەروێشی  ٢٢ی گۆڵانی ئەمساڵ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابووجێی ئاماژهیه‌ ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابووشایانی باسه، ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانباری ٩٨، “شەفیع فەقیزادە” پاش دەرچوونی حوکمی جەڵبی، دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرابووو پاییزی ساڵی ٩٨، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم، لەلایەن دادسەرای گشتی شنۆ، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانیی تهعلیقی مەحکووم کرابوو.