ئازادی دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ زیندانی سنه‌

361y
رۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ ناوه‌كانی “ئارام و فواد زه‌ندی” به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كران.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كراون. ده‌بێ بوترێت، ئارام و فواد زه‌ندی رێكه‌وتی ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه‌، كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، وێڕای پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی ئازادی ئه‌م دوو هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری زیندانی و زیندانیانی سیاسی له‌ زیندان بووه‌.