ئازادی رامین زه‌ندنیا و په‌روین محه‌ممه‌دی به‌ قه‌راری وه‌سیقه

815

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “رامین زه‌ندنیا” له‌ هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان كه‌ وێڕای هاوسه‌ره‌كه‌ی “په‌روین محه‌ممه‌دی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ ئازاد كران.
رامین زه‌نیا له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان و ئێران، رێكه‌وتی ٢٣ی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ وێڕای هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ كاتی موسافێره‌ت، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ شاری سه‌قز به‌ هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی رابردوودا ره‌وتی بازداشت و بانگ كردن و ده‌ركردنی حوكمی زیندان له‌دژی موعه‌لیمان، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌.