به پێی راپۆرته‌كان، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له دادگای ئینقلابی مهاباد، بۆ ئازاد كردنی كاتیی رۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی شاری “سه‌رده‌شت” به‌ناوی”كاروان محه‌ممه‌دپوور”، داوای ١٥٠ ملیۆن تمه‌ن وه‌سیقه ده‌كات.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو كه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری “كۆمه‌ڵگای كوردستانه”، رۆژی ٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٣، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌وه‌پێش ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا. ئێستا له لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه، بڕیار دراوه كه به وه‌سیقه‌ی ١٥٠ ملیۆن تمه‌ن و به شێوه‌ی كاتی ئازاد ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو و ئه‌و تۆماتانه‌ی كه دراوه‌ته پاڵ ئه‌م رۆژنامه‌نووسه، زانیاریه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.