ئازادی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ پاش ١٦ ساڵ

761

زیندانییەكی سیاسی خەڵكی شاری سەردەشت پاش تێپەڕ كردنی زیاتر لە ١٦ ساڵ زیندان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد كرا.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی یەكشەممە ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “سەعید سەنگەر” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری پیرانشار كه‌ بە تۆمەتی هاوكاری و پێوەندی لەگەڵ حیزبێكی نه‌یاری رژیم لە ساڵی ١٣٧٨وه‌ لە لایەن هێزەكانی رژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد كرا. شایانی باسه‌ ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌دا تانه‌ت یەك جاریش مافی مولاقات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێنه‌درابوو.