به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌هاباد”، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری “فه‌ردین میرهكی” رۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دوای ته‌حه‌مول كردنی ٨ مانگ زیندان، له زیندانی ناوه‌ندی سنه ئازاد كرا.
فه‌ردین میرهكی رێكه‌وتی ١ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای ٢٧ رۆژ بازداشت، به دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیون تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه پاشان به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان و ته‌بلیغ له‌دژی نیزامی”، به ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری محكوم كرا.