ئازادی كاتی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ مه‌ریوان

714
رۆژی شه‌ممه‌ی ٩ی خەزەڵوەر، هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی مه‌ریوان به‌ ناوی ته‌ها ئه‌حمه‌دی به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان ئازاد كرا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، هه‌ڵسووڕاوی سیاسی ته‌ها ئه‌حمه‌دی بە پشت‌بەستن بە مادەی ٥٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی بە شێوەی کاتی و مه‌رجدار له‌ زیندان ئازاد کرا. ئەو هاوڵاتییە تەمەن ٥٨ ساڵە، وەرزی زستانی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتی رژیم له‌ مەریوان بە تۆمەتی “هاوکاری و پێوەندی لەگەڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم” دەستبەسەر و دواتر لە دادگای رژیم له‌ شاری سنە حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌ركرا. پاشان دوای تێپەڕ كردنی ٦ مانگ زیندان به‌ هۆی نەبوونی بەڵگەی روون و تەواو، دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی کوردستان حوکمەکەی بۆ ٩ ساڵ زیندان كه‌م كرده‌وه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو له‌م ٩ ساڵه‌دا له‌ هه‌رجۆره‌ مه‌ره‌خه‌سییه‌ك بێبه‌ش بووه‌.