ئازادی كاتی له‌گه‌ڵ ئێخراجی موعه‌لیمێك له‌ دێهگولان

412
موعه‌لیمێك كه‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ئازادكردنی له‌ زیندان له‌سه‌ركار ده‌ركرا.به‌ پێی راپۆرته‌كان، “عه‌لی حوسێن په‌ناهی” موعه‌لێم و خه‌ڵكی ئاوایی “قڕووچای” سه‌ربه‌ شاری “دێهگولان” كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ مه‌دره‌سه‌كانی سنه‌ موعه‌لێم بوو، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئێتلاعاتیه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ئازاد كرانی به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی به‌ شێوه‌یی كاتیی، له‌سه‌ر كاره‌كه‌یشی ده‌ركرا. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ “عه‌لی حوسێن په‌ناهی” پێشینه‌ی ٨ ساڵ كاری موعه‌لێمی هه‌یه‌. شایانی باسه‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م موعه‌لێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ناوبراو له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی ئاوایی قڕووچای له‌دژی هه‌ڵسووكه‌وت و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵاواردنه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی قسه‌ی بۆ خه‌ڵك كردبوو و داوای لێیان كردبوو له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ بێده‌نگ نه‌بن.