“كورش به‌خشه‌نده” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان پاش له ته‌حه‌مول كردنی ٦١ رۆژ بازداشت له ژووری تاكه‌كه‌سی، به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرا.
ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه رۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، پاش ٦١ رۆژ راگیرانی له ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی رژیم له شاری سنه، دوابه‌دوای هه‌وڵی بێوچانی بنه‌ماڵه و دۆستداران و هاوچینه‌كانی، به دانانی وه‌سیقه‌ی سه‌د میلیۆن تمه‌نی ئازاد و به‌ره‌وڕووی پێشوازی گه‌رمی بنه‌ماڵه و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری سنه بۆوه. هه‌روه‌ها هه‌واڵێكی دیكه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی “ره‌زا ئه‌مجه‌دی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی باس له‌وه ده‌كات كه، ناوبراو رۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری سنه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره گواستراوه‌ته‌وه.