به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، مه‌حموود باقری موعه‌لیمی زیندانی و له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی “كانونی موعه‌لیمانی ئێران كه له زیندانی ئێوین به‌ند كرابوو، ئازاد كرا.مه‌حموود باقری كه له جه‌ریانی دیفاع له ماف و مه‌زایای موعه‌لیمان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه به زیندان مه‌حكوم كرابوو، پاش تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی مه‌حكومیه‌ته‌كه‌ی له زیندان ئازاد كرا و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و موعه‌لیمانه‌وه پێشوازی لێكرا. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان وێڕای پیرۆزبایی به بۆنه‌ی ئازادی ئه‌م موعه‌لیمه، خوازیاری ئازادی باقی موعه‌لیمانی زیندان و سه‌رجه‌م كرێكاران، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی له زیندانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه.