ئازادی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بانه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری بانه‌ به‌ ناوی “سه‌لاح حسێن په‌ناه” به‌ دانانی وه‌سێقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌ ئازاد كرا.

“سه‌لاح حسێن په‌ناه” ڕۆژی ٣١ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كرا. ناوبراو به‌ دوای تێپه‌ڕ بوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه،‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ دانانی بارمته‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →