ئازادی هاووڵاتییه‌ك به‌ دانانی وه‌سێقه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی شنۆ

له‌ ماوهی رۆژانی رابردوودا، “شەفیع فەقی زاده، بەندکرانی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی یەک لە سەر سێی سزای ٤ ساڵەی بەندکرانەکەی، بە دانانی وهسێقه‌ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شاره ئازاد کرا.

شەفیع فەقی زادە زستانی ١٣٩٨ی ههتاوی لەگەڵ ١١ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بە دانانی وهسێقهی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابووشایانی باسه‌ ناوبراو سەرەتای پاییزی ساڵی ١٣٩٩، لەلایەن دادگای ڕژیم له‌ ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری کردن و ئەندامەتی لە یهكێك له‌ حیزبه‌ نهیارهكانی رژیم” حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تهعزیری و ٥ ساڵ تهعلیقی بەسەردا سەپا کە ئەو سزایە چەند مانگ دواتر لەلایەن دادگای پیداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران و ٥ ساڵ تهعلیقی کەم کرایەوە.