به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، “نیزام سادقی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری، پاش ٢٨ رۆژ راگیران له ژووری تاكه‌كه‌سی، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
شایانی باسه دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، “نیزام سادقی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان، له مه‌یدانی “فه‌یزئاوای” شاری سنه له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.