رۆژی سێشه‌ممه ٢٢ مانگی گوڵان، “حامێد مه‌حمود نژاد” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی دوای ته‌حه‌مول كردنی ٢٤ رۆژ بازداشت له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری سنه، به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد كرا.
به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، حامێد مه‌حمود نژاد رێكه‌وتی ٢٩ی مانگی گوڵان، له لایه‌ن مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسی رژیمه‌وه درایه به‌ر لێدان و سوكایه‌تی پێكردن و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم كرا.