ئازادی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری ره‌زا ئه‌مجه‌دی له‌ شاری سنه‌

235y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان ره‌زا ئه‌مجه‌دی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ ئازاد كرا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ “ره‌زا ئه‌مجه‌دی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان و له‌ سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، له‌ ناوچه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرابوو.