ئازادی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری رێبوار عه‌بدوڵاهی له‌ زیندان

183
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “رێبوار عه‌بدوڵاهی” له‌ زیندان ئازاد كرا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، “رێبوار عه‌بدوڵاهی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، به‌ هه‌وڵ و هێمه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌م كومیته‌یه‌، سه‌عات ٥ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ رێبوار عه‌بدوڵاهی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.