ئازادی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ زیندانی مهاباد

450
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “یوسف ئاب خه‌راباد” سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، له‌ زیندانی ناوه‌ندی مه‌هاباد ئازاد كرا.ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ دوای تێپه‌ڕ كردنی ٢٢ مانگ زیندان رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ نێوان پێشوازی گه‌رم و گوڕی ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ زیندان ئازاد كرا. یوسف ئاب خه‌راباد له‌ ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩١ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌ییه‌كانه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای تێپه‌ڕ كردنی ٥١ رۆژ زیندان له‌ بازداشتگای ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، له‌ رێكه‌وتی ١٨ی ئه‌م مانگه‌ له‌ لایه‌ن لقی ١ی دادگای شاری مهاباد به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی ١ی مانگی مه‌ی “رۆژی جیهانی كرێكار” و ٨ی مارس “رۆژی جیهانی ژن”، به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری محكوم و راپێچی زیندانی ناوه‌ندی مهاباد كرا.