ئازادی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری واحێد سه‌یده‌ له‌ زیندان

902
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری واحێد سه‌یده‌ دوای تێپه‌ڕ كردنی دوو ساڵ زیندان، له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری مهاباد ئازاد كرا.
واحێد سه‌یده‌ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩١ وێڕای “یوسف ئابخه‌رابات و محه‌ممه‌د مه‌ولانایی”، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ناوبراو به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی رۆژی جیهانی كرێكار و ٨ی مارس له‌ شاری مهاباد به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.