ئازادی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری پێدرام نه‌سرۆڵاهی له‌ زیندان

374y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆّژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری پێدرام نه‌سرۆڵاهی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٣٠ میلیون تمه‌نی له‌ زیندانی شاری سنه‌ ئازاد كرا. به‌ پێ ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، له‌ لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ پێدرام نه‌سرۆڵاهی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →