ئازادی هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی ژیلا نگه‌هدار له‌ زیندان

455
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌عات ٧ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌رمانان ژیلا نگه‌هدار هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٣٠ میلیون تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كراجێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ژیلا نگه‌هدار رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كرا. دواتر مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسی رژیم به‌ بێ حوكمی قه‌زایی هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نییه‌ و به‌ پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و وه‌حشه‌ت، ماڵه‌كه‌یان پشكنی. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی بازداشتی ژیلادا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كانی رژیمیان كرد به‌ڵام به‌ره‌وڕووی بێ رێزی له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیم بوونه‌وه‌.