به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هه‌ڵسووڕاوێكی خوێندكاری به ناوی “دانا له‌نج ئابادی” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له زیندان ئازاد كرا.به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، هه‌ڵسووڕاوی خوێندكاری رشته‌ی ئیقتسادی كه‌شاوه‌رزی له دانیشگای په‌یام نوری مه‌ریوان له زیندان ئازاد كرا. شایانی باسه، ناوبراو له رێكه‌وتی ٥ی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٢وه له زیندان راگیراوه و له كۆتاییه‌كانی هه‌مان ساڵدا به ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كرا. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه خوێندكارییه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه خوێندكارییه پێشتریش له مانگی گوڵانی ١٣٨٩ دا له لایه‌ن دادگای شاری مه‌ریوان به هۆی چالاكی دانشجویی و فه‌رهه‌نگی، به ٥ ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكوم كرابوو.