ئازادی هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی له‌ نه‌غه‌ده‌

741
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ڵسوواوێكی سیاسی به‌ ناوی “مام شێخ” دوای هه‌شت مانگ زیندان ئازاد كرا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م زیندانییه‌ ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵه‌ نیوه‌كانی مانگی گوڵانی ساڵی ٩٢ دوای بانگ كرانی بۆ ستادی خه‌به‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا. ناوبراو به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم به‌ دوو ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا و دواتر حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم حوكمه‌كه‌ی بۆ هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرایه‌وه‌.