به پێی راپۆرته‌كان، “نیما حه‌سه‌نی” یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری ورمێ رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی ره‌زبه‌ر له زیندان ئازاد كرا.
شایانی باسه “نیما حه‌سه‌نی” رێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی ساڵی رابردوو و له سه‌روبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی ٢٠ی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به وشك بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ وێڕای ٢١ كه‌سی دیكه بازداشت و دوای دادگایی كران له لقی ١ی دادگای رژیم له ورمێ به تۆمه‌تی هه‌واڵی نهێنی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.