ئازادی هه‌ڵسووڕاوێكی ژێنگه‌پارێز به‌ دانانی وه‌سیقه‌

337
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هه‌ڵسووڕاوێكی ژێنگه‌پارێز به‌ناوی “مه‌حموود ره‌زایی مه‌له‌كشاهی” دوای تێپه‌ڕ كردنی یه‌كمانگ زیندان، به‌ دانی وه‌سیقه‌ی ٤٠ میلیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م هاوڵاتییه‌ به‌ بۆنه‌ی ره‌وتی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی‌ زاگرۆس، رۆڵێكی كاریگه‌ری‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئاگری‌ لێڕه‌واره‌كانی‌ ئه‌م ناوچانه‌ بووه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی‌ كردن له‌ “كانی‌ بڵ”یش هه‌وڵێكی‌ زۆری‌ داوه‌ و له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ ژینگه‌پارێزییه‌كانی و ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كرا.