ئازادی پێنج ژنی بازداشتی كۆبوونه‌وه‌ ئێعترازییه‌كه‌ی به‌رده‌م زیندانی ئێوین

407q
“سیمین عه‌یوه‌ز زاده‌، له‌یلا میرغه‌فاری، شه‌رمین یه‌مه‌نی” و دوو كه‌س له‌ ژنانێك كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ ئێعترازیه‌كه‌ی به‌رده‌م زیندانی ئێوین ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ئازاد كران.
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، دوابه‌دوای ئازادی “سیمین عه‌یوه‌ز زاده‌” مانگرتن له‌خواردنی هاوپشتی ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیانی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوینش كۆتایی پێهات. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێشتا ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو، له‌ زیندانی قه‌رچه‌ك به‌ندكراون. شایانی باسه‌ نزیكه‌ی ٢٠ كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ ئێعترازیه‌كه‌ی به‌رده‌م زیندانی ئێوین و ساختمانی دێنا ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له‌ حاڵی حازردا ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان هه‌روا له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و به‌ندی ٨ و به‌ندی سپای ئێوین راده‌گیردرێن.