ئازادی چوار كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی ورمێ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

441y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، چوار كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی شاری ورمێ به‌ناوه‌كانی “سینا حه‌سه‌نی، عه‌تا كه‌ریمی، غوڵام قولی زاده‌ و عه‌لی عه‌زیزی”، به‌ گوڕینی قه‌راری بازداشت به‌ قه‌راری كه‌فاله‌ت و وه‌سیقه‌ ئازاد كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “سینا حه‌سه‌نی و عه‌تا كه‌ریمی” رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ قه‌راری كه‌فاله‌ت ئازاد كران و “عه‌لی عه‌زیزی و غوڵام قولی زاده”‌یش رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ ئازاد كرابوون. شایانی باسه‌، ئه‌م چوار كه‌سه‌ به‌ هۆی چالاكی له‌ بواری دیفاع له‌ مافه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تیان له‌ ماوه‌ی رۆژانی ١٦ و ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای رژیم له‌ ورمێ، وێڕای ئازار و ئه‌زیه‌ت و پشكنینی ماڵه‌كانیان، بازداشت كرابوون.