ئازادی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ژنان و منداڵانی رفێنراو له‌ نیجێریه‌

183y (3)
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی “نیجێریه‌” توانیان ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ژنان و منداڵانێك كه‌ له‌لایه‌ن گروپی بوكوحه‌رامه‌وه‌ رفێنرابوون، ئازاد بكه‌ن. وته‌بێژی ئه‌رته‌شی نیجێریه‌ رایگه‌یاند: “لانیكه‌م ٢٥ ژن و منداڵ، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌م عه‌مه‌لیاته‌ نیزامییه‌دا ئازاد كران و ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ ئه‌ندامانی بوكوحه‌رام كوژران.” شایانی باسه‌، ئه‌رته‌شی نیجێریه‌ هه‌فته‌ی رابردوو، زیاتر له‌ ٧٠٠ ژن و منداڵ كه‌ له‌لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای بوكوحه‌رامه‌وه‌ رفێندرابوون، رزگار كرد و یه‌كێك له‌ حه‌شارگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م گروپه‌یان له‌ نیجێریه،‌ بۆمباران كرد.