راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گروپی داعش، ٢٢٧ كه‌س له‌و ئیزدیانه‌ی كه به‌دیلی گرتبوون، ئازاد كردووه.ده‌وترێت سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئازاد كراون، به‌ساڵاچوو و نه‌خۆشن. هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له مانگی ژانویهشدا گروپێك له‌و ئیزدیانه‌ی كه بارودۆخێكی هاوشێوه‌یان هه‌یه، ئازاد كردووه. له مانگی ئووتی ساڵی رابردۆوه داعش هێرشی كرده سه‌ر ئاوایی ئیزدییه‌كان له باكوری عێراق كه به هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س ناچار بوون له ناوچه‌كه هه‌ڵبێن، سه‌دان كه‌س كوژران و هه‌زاران كه‌سیش به بارمته گیران. داعش هه‌روه‌ها ژنان و منداڵانی ئیزدی كه ئه‌سیر كردبوو، له بازاڕه‌كاندا وه‌ك كۆیله‌ی جنسی ده‌فرۆشێت.