جێگری وه‌زیری جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی رژیم له سوخهنڕانییهكدا، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت له پێناو ئازاد سازی به‌ته‌واوه‌تی نرخی ئارد و گه‌نم و نان، رایگه‌یاند: روانگه‌ی زۆربه‌ی كارناسان ئه‌مه‌یه كه ده‌بێ نرخی ئارد، نان و گه‌نم ئازاد بكرێت.
به وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، روانگه‌ی كارناسان له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه جیاوازی نرخی نان له‌نێو بچێت، چونكه ئه‌م جیاوازییه نرخییانه به زه‌ره‌ری ده‌وڵه‌ت، به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كارهێنه‌ره. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سه‌رۆك كۆماری رژیم وتوویه‌تی باسی ئازادسازی ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی پلیكانی ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه رژیم رایگه‌یاندووه كه ٢٠ له‌سه‌دی نانه‌واییه‌كان بوون به “ئازاد په‌ز” و ده‌وڵه‌ت و به‌شی خسوسی، سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی دواتر بۆ ئازاد سازی به‌ته‌واوه‌تی نرخی ئارد، گه‌نم و نان له حاڵی باس و وتووێژن.