ئازاد كرانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رده‌شت

280y
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان له‌ سه‌رده‌شت، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كران.
به‌ پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری مهاباد و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٩ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی سه‌رده‌شتی بۆ مه‌حكوم كردنی مه‌رگی “فه‌ریناز خوسره‌وانی” له‌ شاری مهاباد و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم ده‌رگیر بوون و لانیكه‌م ١٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژ، ١١ كه‌سیان به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كران. شایانی باسه‌ كه‌ “كامیل ره‌سوول پوور” ته‌نیا ده‌ستبه‌رسه‌ر كراوێكه‌ كه‌ تا ئێستا ئازاد نه‌كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →