ئازاد كرانی عه‌لی نجاتی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

93q
“عه‌لی نجاتی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌ دوای ٣٤ رۆژ بازداشت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیون تمه‌نی له‌ زیندانی كاروون ئازاد كرا.
عه‌لی نجاتی به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و پێوه‌ند له‌گه‌ڵ حێزبه‌كانی نه‌یاری رژیم” رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی خه‌رمانان له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ بازداشت كرا. شایانی باسه‌ عه‌لی نجاتی نوێنه‌ری شایسته‌ و ماندوویی نه‌ناسی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ و له‌ هه‌ڵسووڕوانی خوشناوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێرانه‌.