“یه‌غما گۆلڕوویی” شاعێر، گۆرانیبێژ و نوسه‌ر كه پێشتر له روژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه له ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، دوانیوه‌ڕۆی روژی چوارشه‌ممه به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد كرا.
ئه‌م شاعێر و گۆرانیبێژه ئێرانییه له ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا گۆرانییه‌كی له‌ژێر ناوی “شێعری رزگاری” به ده‌نگی خۆی ئیجرا كرد كه باس له بارودۆخی ژنانی ئێران ده‌كات. كتێبی “مه‌ن رۆیایی دارهم”، به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی ئه‌م شاعێرهیه كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له تاران چاپ و بڵاو كرایه‌وه. “یه‌غما گۆلڕوویی” چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه كه زۆربه‌ی كتێبه‌كانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشادی رژیمه‌وه ئیزنی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی پێنه‌دراوه.