ئازاد كردنی زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی ورمێ له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس

46 (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، زیندانییه‌كی سیاسی به‌ ناوی “كه‌ریم مووسازاده‌” خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس ئازاد كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كه‌ریم مووسازاده‌ پاش ته‌حه‌مول كردنی ٦ ساڵ زیندان سه‌ره‌نجام دوای ته‌واو كردنی حوكمه‌كه‌ی له‌ زیندان ئازاد كرا. ئه‌م زیندانییه‌ سیاسیه‌ چه‌ندین جار به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان و بارودۆخی ناله‌باری زیندانی به‌نده‌رعه‌باس، مانی له‌ خواردن گرتبوو. ئەو چالاکە سیاسییە، مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم له‌ ورمێ دەستبەسەر و پاش ٤٥ رۆژ راگرتن لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم، مانگی خەرمانانی ساڵی ٨٨، راپێچی زیندانی ناوەندی ورمێ کرا. شایانی باسه‌، کەریم مووسازادە رێکەوتی ٣٠ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ٨٨ لە زیندانی ناوەندی ورمێەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباس ته‌بعید كرا.