ئازاد كردنی زیندانی سیاسی دوای ٢٠ ساڵ

438
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، زیندانی سیاسی “محه‌ممه‌د مورادی” پاش ٢٠ ساڵ زیندان و ته‌بعید له‌ زیندانی یه‌زد ئازاد كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ ساڵی ١٣٧٥ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ “حێزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم و ته‌بلیغ له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی” له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری كامیاران له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد ته‌بعید كرا و له‌ماوه‌ی ئه‌م ٢٠ ساڵه‌دا‌ له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوبراو یه‌كێك له‌ قه‌دیمی ترین زیندانیانی سیاسی له‌ ئۆستانی كوردستان به‌ ئه‌ژمار دێت.