ئازاد كردنی كوروش گۆڵمحه‌ممه‌دی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

561t

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، “كوروش گۆڵمحه‌ممه‌دی” دوای ٤٩ رۆژی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٦٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ شاری كامیاران به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “كوروش گۆڵمحه‌ممه‌دی”، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی باوكی‌ و له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا سه‌ره‌تا براكه‌ی “كیانوش گۆڵمحه‌ممه‌دی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم خوازیاری خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ دانی كوروش بوو تا له‌ به‌رامبه‌ریدا، براكه‌ ئازاد بكه‌ن. له‌ كۆتاییدا “كوروش گۆڵمحه‌ممه‌دی” خۆی به‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم ناساند و دوای ٤٩ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و لێپرسینه‌وه‌ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٦٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.